بافڵ تاڵەبانی: ناردنی مووچەی خەڵکی سلێمانیمان لە بەغدادەوە ڕەتکردەوە

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە میانەی وتاری بانگەشەی حزبەکەی لە کۆیە ڕایگەیاند، لە بەغدادەوە شاندێک هات و پێیان وتین با مووچەی فەرمانبەرانی سنووری سلێمانی بنێرین، بەڵام ئێمە ڕەتمان کردەوە و وتمان دهۆک و هەولێریش بە هی خۆمان دەزانین.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی: ئێمە هەوڵی جیاکاری لە ناوچەکان و جیاکردنەوەی هەرێم نادەین، بۆیە بەڵێنمان داوە نەچینە ناو کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمەوە ئەگەر بەیەک چاو سەیری هەموو ناوچەکان نەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە