نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وردەکاریی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و مەرجەکانی بەردەوامیی ئەم پرۆسەیە لەلایەن بەغدادەوە ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، ڕێککەوتن بکرێت هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نافەوتێت.
بەپێی قسەکانی دکتۆر نەرمین مەعروف، بۆ میدیای یەکێتی، پێشبینی دەکرێت کە مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە سبەینێ یاخود دوو سبەی لە بەغدادەوە بگاتە هەرێم و دواتر دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕوونیکردەوە، ئەگەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەردەوام بێت و هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆ، ئەوا هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نافەوتێت و سەرجەم مووچەکان لە کاتی خۆیدا دەدرێن.
باسی لەوەشکرد، لە ئەگەری ئەوەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی ناوخۆ ئەنجام نەدرێت، ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند 120 ملیار دینار بنێرێت، بەغداش بە بەهای هەمان بڕ پارە، مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت.
