spot_imgspot_img

لە دەریای ئیجە 17 کۆچبەر گیانیان لە دەستدا

دەزگای لوتکە بۆ ئاواوارەو پەنابەران بڵاویکردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەلەمێک زیاتر لە 19 کەسی هەڵگرتبوو زۆربەیان خەڵکی ئەفغانستان بوون، دوای ماوەیەکی کەم لە ڕۆیشتنی لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا نوقم بوو، کە پێدەچوو بەرەو دوورگەی کۆسی یۆنان بەڕێکەوتبێت.

هەر بە پێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە، پیاوێکی ئەفغانی کە لە کارەساتەکە ڕزگاری بووە، توانیویەتی بە مەلەکردن بگەڕێتەوە سەر وشکانی و دوای
ماوەیەکی کەم زەنگی ئاگادارکردنەوەی بۆ پۆلیسی کەناراوەکان لێداوە.

هەر بە پێی زانیاریەکان، تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری توانیویانە 17 تەرم دەربهێنن کە پێنج منداڵیان تێدایە دووانیان کوڕ و سیانیان کچ بوون.

هەروەها توانیویانە دووەم ڕزگاربوو بدۆزنەوە کە توانیبووی بگاتە دوورگەی چەلێبی لە دەریای بۆدروم.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە