spot_imgspot_img

دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی دەستپێدەکات

سبەینێ یەکشەممە، شەش ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی سنووری سلێمانی دەخرێتە سەر هەژماری بانکی بابان و رۆژی دووشەممە دابەشكردنی پارەکە دەستپێدەکات.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایگەیاند: سبەینێ یەكشەممە بانكی ناوەندیی عێراق شەش ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری سلێمانی دەخاتە سەر هەژماری بانكی بابان لە سلێمانی.

باسی لەوەشکرد: رۆژی دووشەممە 27ی ئەم مانگە، دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانی دەستپێدەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد: بە هاتنی ئەو پارەیە تەواوی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەگات و هیچ بڕە پارەیەكیان لای بەغداد نامێنێتەوە.

پێشتر وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو: بڕی 15ملیار و 500 ملیۆن دینار وەک شایستەی گەنمی جوتیاران بۆساڵی 2025 تەرخانکراوە، شەش ملیار دینار بۆ سلێمانیە و پێنج ملیار دینار بۆ هەولێر، چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ دهۆکە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە