سبەینێ یەکشەممە، دابەشکردنی نەوتی سپی 104 هەزار دیناری دەگاتە شارۆچکەی ڕانیە و قایمقامیەتی شارۆچکەکەش هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.
ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ڕانیە، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت پێویستە هاووڵاتیان سەردانی بریکارەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە کارتی وەرگرتنی نەوت، چونکە هەر هاووڵاتییەک کارتی نەوتی بەسەرچووبێت ئامێرەکە ناتوانێت قبوڵی بکات و پێویستە سەردانی دارایی ڕانیە بکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات کارتەکانیان بۆ کارا بکرێت.
ئەوەشی وتوەە: بڕیاری لیژنەی سوتەمەنیمان وایە پرۆسەی دابەشکردن لە گەرەکی (ڕۆژستی، بیتوێن ستی، ڕانیەی نوێ، دابان، تیتۆکە، ماردین کۆدۆ ئازادی داستان کارۆخ شارەوانی ) دەست پێبکات کە بڕی (40) تانکەر پێشنیوەڕۆ لەلایەن لیژنەی سوتەمەنی دابەشی گەرەکەکانی ناو ڕانیە دەکرێت.
پێویستە ئەوەش بوترێت، هەر ماڵێک بڕی 200 لیتر نەوتی بە بڕی 104 هەزار دینار پێدەدرێت، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستیپێکرد و دواتر دەگاتە ناو سەنتەری شارەکان.
