spot_imgspot_img

وشکەساڵی قەیرانێکی قوڵ لە بەنداوەکانی ئێران دروست دەکات

وشکەساڵی درێژخایەن و نەبارینی باران قەیرانێکی گەورەی ئاوی لە ئێراندا دروست کردووە، بە شێوەیەک کە بەنداوەکانی ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی مەترسییەکی جددی بوونەتەوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، تێکڕای ئاوی گلدراوە لە سەرجەم بەنداوەکانی ئێران تەنها ٣٤٪ە، و بەهۆی کەمبارانییەوە، ڕێژەی ئاوی بەنداوەکان نزیکەی نیوە کەمی کردووە.

لە مانگی یەکەمی وەرزی پاییزدا، ٢١ پارێزگای ئێران بە بێ باران تێپەڕیون.ئەم کەمبوونەوەیە کێشەی جددی بۆ کشتوکاڵ و ئاوی خواردنەوەی شارەکان دروست دەکات، بەتایبەت بۆ تارانی پایتەخت.

ئێستا ٢٢ بەنداو کەمتر لە ١٥٪ـی ئاوی گلدراوەیان تێدایە، و چەندین بەنداویش لە پارێزگاکانی دیکەدا بە تەواوی وشک بوون.

هۆکاری سەرەکی ئەم قەیرانە دەگەڕێتەوە بۆ وشکەساڵی درێژخایەن و لاوازبوونی کارگێڕیی ئێران لە بەڕێوەبردنی ئاو و پاککردنەوە و بەکارهێنانەوەی ئاوەڕۆ.

قەیرانەکانی ژینگە و بەتایبەت قەیرانی ئاو، بوونەتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ داهاتووی ئێران. سەرەڕای ئەم مەترسییانە، بەرپرسانی ڕژێم هیچ پڕۆژەیەکی چارەسەری قووڵ و بەردەوام جێبەجێ ناکەن و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا زۆربەی بەنداوەکان بە تەواوی وشک ببن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە