spot_imgspot_img

هەولێر برینی شورتە قوڵتر دەکاتەوە و پێشەنگی دەگرێت

ئەمڕۆ هەینی، (٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥)، لە دەستپێکی گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی هەولێر بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە یانەی شورتەی بەغدای بردەوە.

ئەمە یەکەم شکستە بۆ یانەی شورتە لەم وەرزەی خولەکەدا، کە ئازار و ناڕەحەتییەکانی تیمی سەوزی زیاتر کرد، بەتایبەت دوای شکستە بەئازارەکەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو. کە لە چامپیۆنزلیگی ئاسیای نایابدا بەرامبەر یانەی ئیتیحادی سعودیی دۆرا.

هەرجەندە یانەی ئیتیحاد بە 10 یاریزانەوە یاری دەکرد و میوانی یانەی شورتە بوو، بەڵام بە ئەنجامی  (٤-١) یارییەکەی بردەوە.

هەولێر بە کۆکردنەوەی ١٣ خاڵ، بە پلەی یەکەمی خولەکە مایەوە، لە کاتێکدا شورتە بۆ پلەی چوارەم دابەزی و نۆ خاڵی هەیە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە