زانیاری لەبارەی فەوتانی مووچەی ئەمساڵ ئاشکرا کرا

ڕاوێژکارێکى سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی فەوتانی چەند مووچەیەکی هەرێم زانیاری ئاشكرا کرد و دەڵێت” پیویستە بەغداد بەگوێرەى دەستوور و یاسای بودجە مامەڵە بکات نەک بەگوێرەى ڕێککەوتن”.

پەری نووری، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق، لە میانى بەشداریکردنى لە هەواڵەکانى کەناڵ8 ڕایگەیاندووە، مافەکانى هەرێمى کوردستان لە دەستووردا دیاریکراون و پێویستە بەگوێرەى ئەو دەستوورە مافەکان و شایستەداراییەکانى دابینبکرێن، ناکرێت مووچە بەگوێرەى ڕێککەوتن بنێردرێت و دەبێت بەغداد بەگوێرەى دەستوور و یاسای بودجە مامەڵە بکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەتى هەرێمى کوردستان پابەندییەکانى خۆى لە یاساى سێ ساڵە بودجە جێبەجێنەکردووە و بەغدادیش لە بودجە سێ ساڵییەکەدا 33 تریلیۆن دینار پشکی هەرێمی نەناردووە.

ئەو ڕاویژکارەی سەرۆک کۆمار ڕاشیگەیاند،  ئەگەر هەیە ئەمساڵیش چەند مووچەیەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بفەوتێن.

جیی ئاماژەیە، لەڕۆژی سێ شەممەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار داهاتی نانەوتی خستە سەر هەژماری دارایی عێراق، دەبوو وەزارەتی دارایی عێراق لەم هەفتەیەدا نووسراوی خەرجکردنی مووچە بنێرێت و بڕیار لە ناردنی پارە بدات، بەڵام ئەمرۆ پێنج شەممە 23ـی تشرینی یەکەم هیچ بڕیارێک بۆ ناردنی پارە نەدرا و ناردنی پارە کەوتە هەفتەی داهاتوو.

فەرمانبەران و خانەنشینان لە هەرێمى کوردستان تاوەکو ئێستا مووچەى مانگى هەشتیان وەرنەگرتووە، و عێراقیش دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکات، بە وتەی ئەو ڕاویژکارەی سەرۆک کۆمار بێت، ڕەنگە ئەمساڵ یەک بۆ سێ مووچەی فەرمانبەران بفەوتێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە