spot_imgspot_img

ترەمپ: جەنگی غەززە کۆتایی هات

سەرۆکی ئەمریکا کۆتایییهاتنی جەنگی لە غەززە راگەیاند و دەڵێت”دەبێت ناتانیاهۆ قبوڵی بکات”.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری “تایم”ی ئەمریکی ڕایگەیاند، ناتانیاهۆ بەردەوام دەبوو لە شەڕکردن، و ڕەنگە جەنگەکە بۆ چەند ساڵێک بەردەوام بووایە، بەڵام من ڕامگرت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ناتانیاهۆ هەڵەیەکی گەورەی تاکتیکی کرد بە هێرشکردنە سەر قەتەر، چونکە هێرشەکە ئەوەندە نامۆ بوو کە هەمووانی ناچار کرد ئەو کارە بکەن کە پێویستە بیکەن.

ترەمپ دەشڵێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ بە تەواوی جیاوازە دوای لابردنی هەڕەشەی ئەتۆمی ئێران، هاوکات حەماس تووشی کێشەیەکی گەورە دەبێت ئەگەر پابەند نەبێت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست.

سەرۆکی ئەمریکا جەختیشیکردەوە، ئەمریکا بە ڕاشکاوی بە لایەنی حەماسی وتووە دەستوەردان دەکات لە کاتێکدا ئەگەر بزووتنەوەکە چەکەکانی دانەنێت، بەڵام ئەوان ڕازی بوون بەوە.

وتیشی”بڕیارێک دەدات سەبارەت بە ئەگەری ئازادکردنی مەروان بەرغوتی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ وەرگرتنی سەرکردایەتی غەززە لە قۆناغی دوای جەنگدا.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە