شارەوانی سلێمانی شەقامیکی سەرەکی لە سلێمانی دادەخات و دەڵێت”شەقامی لاوەکی بەکاربهێنن”.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، ئاگاداری شۆفێرانی خۆشەویست دەکەین کە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی واتە ڕێکەوتی ٢٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کاژێر ٢ـی بەرەبەیان دەستدەکرێت بە دروستکردنی ئاوەڕۆی بۆری و دانانی باراناوی درێژ بۆ ئاوی لافاو) لە شەقامی (خزمەتگوزاریی لە چوارڕیانی سەرچنار بەرەو بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک بەنزینخانەی HM).
ئاماژەی بەوەشداوە، داواکارین لە شۆفێرانی خۆشەویست کە شەقامی لاوەکی بەردەم {ڕێستۆرانتی شکار} وەک شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن و هاوئاهەنگی تیمەکانمان بن.

