ئەمریکا لە ڕێی بەئامنجگرتنی کەرتی وزە، سزای نوێی بەسەر ڕووسیادا سەپاند و نرخی نەوتی لە جیهاندا بەرزکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، واشنتۆن سزای بەسەر هەردوو گەورە کۆمپانیای نەوتی “ڕوز نەفت” و “لوک ئۆیڵ”ی ڕووسیدا سەپاند و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئامانجی سزاکان زیادکردنی فشارە لەسەر کەرتی وزەی ڕووسیا و “کەمکردنەوەی توانای کرێملینە بۆ دابینکردنی بودجەی جەنگی ئۆکراینا و پشتیوانیکردنی ئابوورییە لاوازەکە”ی ڕووسیا.
داواشی لە مۆسکۆ کرد “دەستبەجێ ڕەزامەندی لەسەر ئاگربەست دەرببڕێت”.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، سزاکانی ئەمریکا بەهۆی جددینەبوونی ڕووسیاوە بووە لە پابەندبوون بە پرۆسەی ئاشتی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا”.
دوای ڕاگەیاندنی سزاکان، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە جیهاندا بە ڕێژەی 2.9٪ بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک گەیشتە 64 دۆلار.
