ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان هۆکاری نەناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت”دەبێت بەغدا مووچە ڕەوانە بکات”.
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە دیدارێکی میدیاییدا ئاشکرایکرد، هۆکاری دواکەوتنی ناردمی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بۆ نەبوونی سیولەی پێویست دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەتی عێڕاق لە هەوڵدایە بۆئەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەڕووی مووچەوە دابین بکات، بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەولیر و بەغدا لە دوو هەفتە لەمەوبەر واژۆ کراوە، دەبێت حکومەتی ناوەندی مووچەی زیاتر لە 600 هەزار فەرمانبەر و 200 هەزار خانەنششین دابین بکات.
