spot_imgspot_img

نەشتەرگەرییەکی گەورە ئەنجام درا

یەکەم نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی علی ئەنجامدرا .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی د.صباح نصرالدین بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی یەکەم نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی ئەنجامدرا.

ئاماژە بەوەشدراوە، وابڕیارە بۆ لەمەودوا سەرجەم ئەونەشتەرگەریانەی کە لەکەرتی حکومی بۆ توشبووانی شێرپەنجەی مەمک بێ بەرامبەر سەرجەمیان لەنەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی تایبەت بە توشبوانی شێرپەنجە ئەنجام بدرێت .

جێی سەرنجە، شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لە باوترین جۆری شێرپەنجەکان بەتایبەت لەنێو ئافرەتان، و بەبەردەوامیش هەڵمەتەکان بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان بەردەوامە، بۆئەوەی ساڵانە یان مانگانە پشکنینی خۆیان بکەن و دڵنیا ببنەوە لە تەندروستییان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە