سەرۆکایەتی هەرێم نامەیەکی ستایشی لە سەرۆکی ئەمریکاوە پێ گەیشت و دەڵێت” سوپاس سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى”.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شه‌وى ڕابردوو، سێشه‌ممه 2025/10/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى له به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت.
بەپێی بڵاوکراوەکە، دۆناڵد ترەمپ لە نامەکەدا سوپاسى نێچيرڤان بارزانى ده‌كات بۆ پشتگيريى له هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئاشتيدا، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگيى نه‌هێشتنى ناكۆكى و ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه.
له نامه‌كه‌يدا بۆ نێچيرڤان بارزانى، دۆناڵد تره‌مپ دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه وڵاتانى جيهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆکييه كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتوويه‌كى هاوبه‌ش له ئاشتى و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن.
هه‌ر له‌و ميانه‌دا موكوڕيى خۆى و ئيداره‌كه‌ى بۆ جێگيركردنى ئاشتييه‌كى به‌رده‌وام و نه‌هێشتنى ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كۆتاييهێنان به شه‌ڕ و كوشتار له ناوچه‌كه و هه‌موو جيهان، نيشان ده‌دات.
تره‌مپ له كۆتاييى نامه‌كه‌يدا وێڕاى سڵاو و ڕێز، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ نێچيرڤان بارزانى و خانه‌واده‌كه‌ى ده‌خوازێت.
