وانەبێژاانی لادراو لەپەیامێکدا بۆ حکومەتی هەرێم وو سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێن”توانای پرۆژەتان هەیە بەس ناتوانن مامۆستایان بگەڕێننەوە”.
ڕاگەیاندنی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو، لە پەیامێکدا دەڵێن، بەداخەوە حکومەتی هەرێم گوێ بە داواکاری ئێمەی گەنجان نادەن، و هیچ بڕیارێکیان بۆ گەڕاندنەوەی مامۆستایانی لادراو نەدااوە.
ئاماژە بەوەشدەکەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان توانای هەیە پڕۆژە بکاتەوە و خزمەت بە هەموو شوێنێک بکات، بەڵام توانای نیە 500مامۆستای وانەبێژی لادراو بگەڕێنتەوە شوێنی خۆیان بەمووچە 500هەزار دینار کەهەموویان خێزاندارن بەنەهامەتی خوێندن یان تەواو کردوە.
مامۆستایانی وانەبێژی لادراو دەشڵێن، چەندین سال خزمەتمان کرد وە دوای چەندین جار گردبوونەوە و گوێ نەدان بەداواکاریەکان دەڵین”بەداخەوە بەڕێز سەرۆکی حکومەت بەداخەوە، کە گوێ بە داواکاری ئێمەی گەنجان نادەن.
جێی باسە، لە کۆتایی ساڵی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد (بە ناوی بڕیاری 102ی ئەنجوومەنی وەزیران) کە تێیدا بڕیاری دا بە گەڕانەوەی ئەو مامۆستایانەی کە لە کار لادراون یان ناویان سڕدراوە، بە مەرجێک پابەند بن بە دەوام و سەرپێچیی تر نەکەن.
سەرەڕای بڕیارەکە، بەشێک لە مامۆستایان ڕایانگەیاندووە، کە بڕیارەکە بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە یان تەنیا ناویان گەڕاوەتەوە بەبێ ئەوەی پارەی ئەو ماوەیەی لێیان بڕدراوە وەربگرن.
