وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، تورکیا دەروازەی چوونە ناوەوەیە بۆ ئەوروپا و ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریشی لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێداندا ھەیە.
ڕەزاق محێبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق سەبارەت بە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان ڕایگەیاند، “کۆماری تورکیای دۆست و برا، ڕۆڵێکی گەورەی لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێداندا ھەیە”.
وتیشی: “عێراق و تورکیا پێگەیەکی جوگرافیی زۆر باشیان ھەیە، تورکیا دەروازەی چوونە ناوەوەیە بۆ ئەورووپا و، عێراقیش دەروازەی کرانەوەیە بەڕووی کەنداودا”.
سەعداوی باسی لەوەش کرد کە کارکردن و ھاریکاریی تەواوکارانە لە نێوان عێراق و تورکیادا ھەیە لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێداندا و ئەم پڕۆژەیە عێراق و تورکیا دەبێتە پردی بەستنەوەی ڕۆژھەڵات بە ڕۆژئاوا.
جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە ڕێگای گەشەپێدان تەنھا پرۆژەیەکی گواستنەوە نابێت و ڕایگەیاند: “ڕێگای گەشەپێدان، پرۆژەیەکی ئابووریی تەواوکارییە کە کەرتی کشتوکاڵ، پیشەسازیی، بازرگانیی، نەوت، وزە، پەیوەندی، گواستنەوە و کارەکانی دیکەی خزمەتگوزاری لۆجستی دەگرێتەوە، بە درێژایی ڕێگای گەشەپێدان لە (بەندەری) فاوەوە تا تورکیا، ناوچەی پیشەسازیی و پرۆژەی وەبەرھێنان ھەن. لەبەرئەوە ڕۆڵی تورکیا لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێداندا گرنگ و چالاکە”.

