فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا “سێنتکۆم” كردنەوەی ناوەندی ھەماھەنگی مەدەنی سەربازیی لە ئیسرائیل بۆ پاڵپشتیکردن لە سەقامگیری غەززە، ڕایگەیاند.
فەرماندەیییەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ١٧ی ئەم مانگەوە، ناوەندی ھەماھەنگی مەدەنی سەربازیی بۆ پاڵپشتیکردن لە سەقامگیری غەززە لە ئیسرائیل کردووەتەوە کە دەبێتە ناوەندێکی سەرەکی ھەماھەنگی بۆ یارمەتیدانی خەڵکی غەززە.
ڕاشیگەیاند کردنەوەی ناوەندەکە، دوای پێنج ڕۆژ لە واژووکردنی ئەو پلانەی ئەمریکا دێت کە بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە شەڕی غەززە ڕاگەیاندرا.
باسی لەوەش کردووە کە ناوەندەکە بۆ پاڵپشتیکردن لەو ھەوڵانەی کە لە پێناو سەقامگیری غەززە خراوەتەگەڕ دامەزراوە.
ڕاشیگەیاند کە ھێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناو کەرتی غەززەدا بڵاو نابنەوە، بەڵکو یارمەتیدەر دەبن بۆ ئاسانکاری لە گواستنەوەی یارمەتییە مرۆیی و لۆجیستییەکان ناو کەرتی غەززە.
