نرخی زێڕ دوای دابەزینێکی کاتی، جارێکی دیکە نزیکەی 150 دۆلار بەرزبووەوە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا تا 4004 دۆلار دابەزی، بەڵام هێندەی نەخایاند تا جارێکی دیکە بۆ 4150 دۆلار بەرزبووەوە.
دوێنێش نرخی زێڕ گەورەترین دابەزینی تۆمار کرد و هەر ئۆنسەیەک لە 4373 دۆلارەوە بۆ 4085 دۆلار دابەزی.
نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 728 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 849 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 972 هەزار دینار
