spot_imgspot_img

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نزیک دیمەشق دۆزرایەوە

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریا دۆزرایەوە کە باس لەوە دەکرێت 20 ڕووفاتی تێدایە.

لە گوندی ساوان لە دوما کە نزیکە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە دەگوترێت ژن و منداڵی تێدایە.

بە پێی هەواڵێکی میدیای فەرمی حکوومەتی کاتیی سووریا، 20 ڕووفات لە گۆڕە بە کۆمەڵەکەدا دەرهێنراون، بەڵام زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە ئاشکرا نەکردووە.

دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، چەندین گۆڕی بە کۆمەڵ لە زۆربەی ناوچەکانی سووریا دۆزراونەتەوە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی گۆڕی زیاتریش بەردەوامە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە