ئەمریکا، سودانی خستە بەر تاقیکردنەوە

ئەمریکا پەیامێکی خێرای بۆ سودانی نارد لەبارەی چەککردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی و بەمەش سودانی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی خراوەتە بەردەم تاقیکردنەوە.

سودانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی چەندین پرسی گرنگ کراوە، بەڵام خاڵی سەرەکی گفتوگۆکان تیشک خستنەسەر مەترسیی میلیشیا چەکدارەکان بووە.

مارکۆ ڕوبیۆ جەختی لەسەر چەککردنی میلیشیاکان کردەوە و بە پێویستی زانی دەبێت هەرچی زووە میلیشیاکان، بەتایبەتی ئەوانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، چەک بکرێن و ئەم گرووپانە “سەروەریی عێراق دەخەنە ژێر پرسیارەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  ئەم میلیشیایانە “هەڕەشەن بۆ سەر ژیان و کار و باری هاووڵاتیانی ئەمریکی و عێراقی” و  “میلیشیاکانی پشتگیریکراو لەلایەن ئێرانەوە سامان و داهاتەکانی عێراق بۆ بەرژەوەندی ئێران تاڵان دەکەن”.

جگە لەم پرسانە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پابەندبوونی واشنتنی بە کارکردنی نزیک لەگەڵ عێراقییەکان بۆ بەهێزکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دووپات کردەوە. هاوکات باسی هەوڵەکانی تەواوکردنی ڕێککەوتنە بازرگانییەکانی ئەمریکا لە عێراقدا کرا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە