spot_imgspot_img

دابەشكردنی نەوتی سپی دەگاتە ناو سلێمانی

بە بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دەستی پێكردووە و هەر بەرمیلێكی 200 لیتری بە 104 هەزار دینارە.

چەند ڕۆژێکە دابەشکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەسەر هاووڵاتییان دەستیپێکردووە و سەرەتاش لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەكانەوە دەست بە دابەشکردنی نەوتەکە کرا، کە بۆ هەر 200 لیترێک نەوت 104 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بە میدیای یەکێتی وتووە: لە ئامادەکاریدان بۆ پڕِۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە سنوورییەکان و کوێستانییەکان.

باسی لەوەشکردووە، بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دەکەن.

سەرچاوەیەك لە نەوت و كانزاكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا لە سنووری ناوچە شاخاوییەكان دەستمان بە دابەشكردنی نەوت كردووە و ئێستا لە شارۆچكەی پێنجوێن و دواتر ڕانیە و قەڵادزێ‌ و شارباژێڕ و سەرجەم ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە.

جەختیشی كردەوە، دوای تەواوبوونی دابەشكردن لە ناوچە شاخاوییەكان و قەزا و ناحییەكان، نەوت لەناو شاری سلێمانیش دابەش دەكرێت و بڕی نەوتی پێویست لەلایەن حكومەتەوە دابین دەكرێت.

سەبارەت بە نەوتە هەرزانەكەی عێراق، ئەو سەرچاوەیە وتی، “تەنها لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێ‌ دراوە و هێشتا هیچ بڕە نەوتێك ڕەوانەی هەرێم نەكراوە”.

لە كۆبوونەوەی هەفتەی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لەسەر داوای وەزیرە كوردەكان، سودانی بڕیاریدا بڕی 3 ملیۆن لیتر نەوت بە نرخی حكومی (بەرمیلێك بە 30 هەزار) ڕەوانەی هەرێم بكرێت، بەوەش هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوتی پێ‌ دەدرێت.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە