spot_imgspot_img

قوباد تاڵەبانی: سەردەمی (پەرت بکە و زاڵ بە) بەسەرچوو

قوباد تاڵەبانی لە هەڵمەتی بانگەشەی حزبەكەی لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر خەڵكی ناڕازیش دەنگمان پێ‌ بدات، ئەوا سەرباری ئەوەی دەتوانین كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەین، لە هەرێمیش دەتوانین باری خواری حکومڕانی ڕاست بکەینەوە.

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سكرتاریەتی مامم جەلال لە وتەیەكدا لە چەند بازنەیەكی هەولێر ڕایگەیاند، ئەم یەکێتییەی ئێستا چەند ساڵە خۆی بە نوێنەری هەموو ئەو خەڵکە دەزانێت، کە ناڕازین لە شێوازی حکومڕانی لە کوردستان و دەشیانەوێت کێشەکانی لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێت.

ڕاشیگەیاند، هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا رێژەیەکی زۆری خەڵکی ناڕازی دەنگیان بە لایەنەکانی دیکە داوە، بەڵام با ئێستا لە خۆیان بپرسن دەنگەکانیان چ کاریگەرییەکی هەبووە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان؟

وتیشی، “دەنگدانی خەڵکی ناڕازی بە لایەنەکانی دیکە لە ڕابردوودا بە داخەوە هۆکار بوو بۆ تێکچوونی هاوسەنگیی هێز لە بەرژەوەندیی پارتی و یارمەتیدەر بوو بۆ سیاسەتی (پەرت بکە و زاڵ بە)ی پارتی”.

دەشڵێت: ئەم یەکێتییەی ئێستا کۆتایی بەو سەردەم و سیاسەتە هێناوە، بۆیە بەهێزتر بووە و ئەگەر خەڵکی ناڕازیش لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بدەن بە یەکێتی جگە لەوەی کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا دەتوانین چارەسەر بکەین، دەشتوانین لە هەرێمیش بە هێزێکی زیاترەوە باری خواری حکومڕانی ڕاست بکەینەوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە