پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2025/10/21 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆماس باراك، باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا و نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سووریا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت: له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا هه‌ردوولا دۆخی سووریا و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد. له‌مباره‌یه‌وه هاوڕا بوون كه پێویسته كێشه‌كان له ناوچه‌كه به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن، چاره‌سه‌ر بكرێن.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “باراك سوپاس و ستایشی بۆ ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی و هاوكاری و یارمه‌تیدانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كورد له سووریا له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها داوای به‌رده‌وامیی گێڕانی ڕۆڵه ئه‌رێنییه‌كه‌ی لێ‌كرد”.
