spot_imgspot_img

زێڕ 250 دۆلار دابەزی

دوای چەندجارێك بەرزبوونەوەی لەسەریەكی نرخەكەی بەجۆرێك، كە زێڕنگەران و شارەزایانی بوواری زێڕی تووشی شۆك كردبوو، ئەمڕۆ نرخی كانزا زەردەكە ڕووی لە دابەزین كرد و 254 دۆلاری لە بەهاكەی لەدەستدا.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تا ئێستا نرخی زێڕ بەبڕی 254 دۆلار دابەزیوە بەوەش 4%ی بەهاكەی لەدەستداوە بەجۆرێك نرخی یەك ئۆنسە لە 4 هەزار و 375 دۆلارەوە بۆ 4 هەزار و 121 دۆلار دابەزیوە.

ڕاشیگەیاند، من نازانم ئەمڕۆ بازاڕی ئەمریکا بەرەو کام ئاڕاستە زێڕ دەبات، بەڵام ئەزانین ئێستا جووڵەکە لای ئەوانە چونکە دوو ڕۆژە زێڕ بەیانیان جووڵە خێراکانی نەماوە.

وتیشی، “دەبێت زێر بوەستێت، باڵانسی جووڵە زۆر لاسەنگە ناکرێت هەموو ڕۆژ و هەفتە هەر بەرەو بەرزی بڕوات ئایە تاکەی وادەکات؟ ئەمە ئاسایی نیە و پێشێلکردنی سیفەتی جووڵەی زێرە بەپێی مێژوو”.

ئەو زێڕنگەرە پێیی وایە، “زێڕ دەبێت جارێکی تر بگەڕێتەوە خوار 4000 دۆلار و ئامانجی 4134 بۆ 3947 دۆلار پێویستن ڕووبدات”.

ئەمڕۆ نرخی زێڕ ڕوووی لە دابەزین كردووە بەجۆرێك ئێستا لە بازاڕەكانی هەرێم نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 24 بە 980 هەزار و عەیاری 21 بە 855 هەزار و عەیاری 18 بە 735 هەزار دینارە و بەوەش نرخی یەك مسقاڵ بەراورد بە دوێنێ‌ 50 هەزار دینار شكاوە.

وەرگرتنی قازانج لە لایەن بازرگانان و ئاماژەکانی هێوربوونەوەی گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی زێڕن.
بڕیارە ئەم هەفتەیە سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ هێ لیفێنگ، هاوتا چینییەکەی لە مالیزیا کۆببێتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ کۆبوونەوەی سەرۆکانی هەردوو وڵات.
کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینگ پین، سەرۆکی چین بە ئاماژەیەکی ئەرێنی دەبینرێت بۆ هێوربوونەوەی گرژییە بازرگانییەکان و ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و چین.
ئەمە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر زێڕ وەک پەناگەیەکی ئارام.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە