نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆک کۆماری پێشووتری فەرەنسا (2007 – 2012) خرایە زیندانەوە و سزاکەی 5 ساڵە.
دوای نزیکەی 20 ساڵ، دادگا بەسەریدا ساخ کردەوە، کە بۆ سەرکەوتنی لە هەڵبژاردن، پارەی لە موعەممەر قەزافی، سەرۆکی پێشووی لیبیا وەرگرتووە.
ساركۆزی لە زیندانێكی تاكەكەسیدا ماوەی زیندانییەكەی بەسەردەبات، كە روبەرەكەی لەنێوان 9 بۆ 12 مەتری گۆشەدایە، تەختی نوستن و مێزو شوێنی خۆشتن و سۆبەی تێدایە.
لەماوەی زیندانییەكەیدا، سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا تەلەفۆنی پێ نابێت، بەڵام تەلەڤزیۆنێكی بچوك لە ژورەكەدا دەبێت.
هێڵكی تەلەفۆنی لەژێر چاودێری ئەمنیدا بۆ دابین دەكرێت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە خێزان و پارێزەرەكانییەوە بكات.. رەنگە مافی ئەوەشی پێبدرێت خێزانەكەی بتوانێت هەفتانە دووجار سەردانی بكات.
بۆ بەسەربردنی ماوەی زیندانییەكەی، ساركۆزی وێنەیەكی خێزانی و سێ كتێبی لەگەڵ خۆی بردووە، یەكێك لە كتێبەكان رۆمانی (كونت مۆنت كریستۆ- Le Comte de Monte-Cristo)یە؛ كە باس لە چیرۆكی پیاوێكی بێتاوان دەكات سزای زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام بەمەبەستی تۆڵەكردنەوە لە زیندان هەڵدێت. ساركۆزی باسی لەوەكردووە سود لەماوەی زیندانییەكەی وەردەگرێت بۆ نوسینی كتێبێك.
لەدوای مارشاڵ (فیلیپ پێتان)ەوە، ساركۆزی یەكەم سەرۆكی فەرەنسایە زیندانی بكرێت.
