كارگەی زەیتی زەیتوون لە هەولێر داخرا … ڕۆنی چێشتی تێدەكرد

لە هەولێر دەست بەسەر كارگەیەكی زەیتی زەیتووندا گیرا، كە بەساختە بەرهەمەكانی دەخستە بازارەوە، “ڕۆنی چێشتی ئاسایی لەگەڵ ڕەنگ و بۆنی تایبەتی تێكەڵ دەكرد”.

هێزەكانی ئاسایشی هەولێر، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ژووری چاودێریی بازرگانی و لیژنەكانی قایمقامییەت، دەستمان گرت بەسەر کۆگایەکدا کە بڕی ١٩ تەن ڕۆنی زەیتی خۆراکی تێدابوو، بەبێ هەبونی هيچ مۆڵەتێکی کارکردن و بە دور لە ڕێنمایە تەندروستی و خۆراکیەکان ،بەشێوەی ساختەکاری و بەتێکەڵ کردنی بۆن و ڕەنگ هەڵساون بەگۆڕینی ڕۆنی زەیتی ئاسای بۆ زەیتی زەیتون.

دەشڵێت: بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیر کراون و ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتە بەر.

كارگەكە لە هەولێر دەكەوێتە نزیك گوندی گەزنە، چەندان كاری ساختەی كردووە و لەوانە ڕۆنی چێشتی ئاسایی لەگەڵ ڕەنگ و بۆنی تایبەت، تێكەڵی زەیتی زەیتوون كردووە و وەك زەیتی زەیتوونی سروشتی فرۆشتوویەتی.

هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری ژووری بازرگانیی هەولێر ڕایگەیاند، ئەم بەرهەمە هیچ مەرجێكی تەندروستیی تێدا نییە و بە هیچ شێوەیەك شیاوی خواردن نییە.

هۆگر عەلی داوای لە خاوەن دوكان و ماركێتەكانیش كرد، “بە زووترین كات ئەم جۆرە زەیتە لەسەر ڕەفەكانیان لاببەن و هۆشداریی دا لە كڕینی ئەو بەرهەمانەی لەناو كارتۆنی سپی و بێ ناسنامەدا دەفرۆشرێن”.

كارگەكە ناوی زەیتی زەیتوونی (ئ. ح.)ە و بەرهەمەكانی دەخستە بازاڕەوە. شوێنەكەشیان لە دووریی خەڵك بووە و بەنهێنی كاریان تێدا كردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە