spot_imgspot_img

خوێندنی باڵا مۆڵەتێکی سێ مانگی بۆ وەرگرتنی ژمارەی بایۆمەتری دیاری کرد

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە فەرمانی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا، بڕیاردراوە کە ماوەی سێ مانگ مۆڵەت بدرێتە خوێندکاران بۆ وەرگرتنی ژمارەی کەسیی بێهاوتا (UPN) لە سەنتەرەکانی بایۆمەتری و تۆمارکردنی لە سیستمی ئەلیکترۆنی (ZANKO).

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ئامانج لەم بڕیارە:

خێرا ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، بۆ ئەوەی پڕۆسەی تۆمارکردن و مامەڵەکانی دیکەی خوێندکاران بە خێرایی و بەشێوەیەکی دروست بەڕێوەبچێت.

ڕێگریکردن لە قەرەباڵغی، کەمکردنەوەی جەنجاڵی و لابردنی بەربەستەکان لەبەردەم خوێندکاران لە کاتی خۆتۆمارکردندا.

تەواوکردنی پڕۆسەی خۆتۆمارکردن: دڵنیابوونەوە لەوەی هەموو خوێندکارە نوێیەکان بە سەرکەوتوویی لە سیستمی زانکۆلاین خۆیان تۆمار دەکەن.

ئەم بڕیارە هەموو ئەو خوێندکار و قوتابییانە دەگرێتەوە کە تازە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە