spot_imgspot_img

نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد

سەرباری ئاماژە ئەرێنییەکان بۆ کەمبوونەوەی گرژییە ئابوورییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، بەڵام هەڵکشانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە.

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 4380 دۆلار بەرزبووەوە کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە مێژوودا تا ئێستا پێی گەیشتبێت.

ئەم هەڵکشانەی نرخی زێڕ لە کاتێکدایە کە ئاماژەی ئەرێنی بۆ کەمبوونەوەی گرژییە ئابوورییەکانی ئەمریکا و چین لە ئارادایە کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرۆکی هەردوو وڵاتە ئابووریی بەهێزەکەی جیهان کۆببنەوە.

بەڵام هێستا خواست لەسەر کانزا زەردەکە لە جیهاندا بەرزە و هەڵکشانە پێوانەییەکانی نرخی زێڕیش هەموو پێشبینییەکانی تێپەڕاندووە.

نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 760 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 887 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە ملیۆنێک و 16 هەزار دینار

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە