ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە گردەگۆزینە لە پاسکیلێک دەدات و پاسکیل سوارەکە بەسەختی بریندار دەبێت پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە: بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و پاسکیلێک لەگوندی شێخ لەنگەرەوە بە ئاراستەی کەلار هاتوون پێش گەیشتنیان بە گردەگۆزینە پێکیانداداوە، بەهۆیەوە پاسکیل سوارەکە بەسەختی برینداربوو ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا.
دەشڵێت، بریندارەکە لەدایکبووی ساڵی 1966ە، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.
باسی لەوەشکردووە: تیمی هاتووچۆ بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە یان دەستپێکردووە.



