spot_imgspot_img

بافڵ تاڵەبانی هۆكاری كارەبای 24 كاتژمێری ئاشكرادەكات

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هۆكاری بوونی كارەبای 24 كاتژمێری ددەگەڕێنێتەوە بۆ بڕیاری 4 ساڵ لەمەوبەری، كە وتی، “مەگەر بەسەر مەیتی مردووی من غازی كوردستان ببەنە دەرەوە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، لە هەڵەبجە ڕایگەیاند، “پلانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ساڵی 1999 سەرۆک مام جەلال داینا و دواتر بە هەوڵ و ماندووبونی د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق، جێبەجێکرا”.

ڕاشیگەیاند، دەبێت هەڵەبجە وەکو هەموو شارەکانی تر خزمەت بکرێت و واجبی بەغدادە خزمەتی هەڵەبجە بکات و پارەی هەڵەبجە ڕاستەوخۆ بۆ هەڵەبجە خەرج دەکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، کارەبای 24 کاتژمێری پلان و دووربینی یەکێتیی و پێکهێنەرەکانی دیکەی حکومەت بوو هەروەها بە بڕیاری حكومەت بوو بە یەكێتی و پارتی و گۆڕانەوە، كە كارێكی باشە، بەڵام ئەوە دووربینی ئێمە بوو، كە 4 ساڵ لەمەوپێش وتم “مەگەر بەسەر مەیتی مردووی من غازەكە بنێرنە دەرەوە”.

وتیشی، “بۆیە 24 کاتژمێر کارەبا هەیە لەکوردستان، چونکە ڕێگامان نەدا غازەکە تاڵان بکەن”.

جەختیشی كردەوە، پارەیەکی زۆر لە بەغدا هەیە و دەبێت ئەو پارەیە لێرە، لە هەڵەبجە و هەرێمی کوردستان، خەرج بکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە