spot_imgspot_img

لە بارەی دروستبوونی لافاوەوە هۆشداری دەدرێت

کەشناسێکی کورد ئاشکرای دەکات، لە سبەینێوە شەپۆلێکی تاوەباران و هەورە بروسکە چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە، هۆشداریش لە دروسبوونی لافاو دەدات.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە: سبەینێ کاریگەری شەپۆلەکەی دەریای ناوەراست دەگاتە ناوچەکانمان و لەکاتەکانی نیوەرۆوە ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی تاوە باران و هەورە بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەکانی ئیدارەی راپەرین، لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە ئاسمان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لەهەندێ شوێندا هەورە بروسکە چالاکەبێت لەگەڵ بارینی نمە باراندا، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ دوو پلە نزم دەبنەوە و خێرایی با مامناوەند دەبێت کە 10 بۆ 25 کیلۆ مەتر لە کاتژمێرێکدا، ئاراستەی با باشوری رۆژئاوا دەبێت.

ئەو کەشناسە کوردە باسی لەوەشکردووە: لە کاتەکانی نێوان سبەی شەو بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، کاریگەری ئەو ناجێگیریە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکە زیاتر دەبێت.

دەشڵێت: “بۆیە هۆشداری دەدەین لە دروستبوون و چالاکبوونی کەڵەکە هەوری بە بروسکەی بەهێز و هەروەها ناوبەناو تەرزە و بارانێکی بەخوڕ و زۆر دەبارێت کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاوی خێرا لە هەندێ شوێنی پارێزگاکە و پێویستە هاووڵاتیان لەو ناوچانەدا ئاگاداربن، لەناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لەم قۆناغەدا ئەگەری هەورە بروسکە و بارانێکی کەمی پچر پچر دەبێت، دواتر لە رۆژی چوارشەممە بەشێوەی ناوخۆی هەورە بروسکە و تاوە باران لەهەندێ شوێندا چالاک دەبێتەوە و کاتەکانی ئێوارە کۆتایی پێدێت.

ئاراس جەبار ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لەکۆتایی مانگ بۆ سەرەتای مانگی 11ی پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی هەورە بروسکە و بارانبارین بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەرۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتریان دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە