فازیل میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای حزبەکەی ڕایگەیاند، عێراق وڵاتێکە سەروەری نیە، چونکە ناتوانێت بەبێ ئێران هیچ بڕیارێک بدات. دەشڵێت، لایەنە دەسەڵاتدارەکانی عێراق هەڵبژاردنیان دیزاین کردووە.
فازڵ میرانی باسی لەوەشكردووە، شیعییەکان زۆرینەن، دەسەڵاتی یاساییان بەدەستەوەیە، کۆمیسیۆن بەدەستیانەوەیە، زۆرینەی پەرلەمانیان لەدەستە، ئەو یاسایە وەک جلێکە بۆ خۆیان دوورێبیتیان.
دەشڵێتک ئێمە 100 کورسیش بین لە پەرلەمانی عێراق کەمینەین.
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی پارتی ئەوەشی ڕاگەیاند: ئەگەر ئەوان زۆرینە و کەمینە لەگەڵ کورد بەکاربێنن، ئێمە حزبێک نین، ئێمە میللەتێکین، نەتەوەی دووەمین لە عێراق، بۆیە دەبێت بە تەوافق پرسەکان چارە بکرێن.
ڕاشیگەیاند: عێراق حکومەتی هەیە، بەڵام دەوڵەت بە مەفهومی سەروەری تەواو، بوونی نییە، عێراق دەوڵەتێکی بێ سەروەرییە.
بە وتەی فازڵ میرانی، عێراق سەروەری نییە چونکە ناتوانێت هیچ بڕیارێک بەبێ ئێران بدات، دەشڵێت: “تورکیا بەشێکی وڵاتەکەی داگیرکردووە و ناتوانێت قسە بکات، پارتی کرێکارانی کوردستان ناوچەی شنگالی داگیرکردووە ناتوانێت وەری بگرێتەوە”.
ئەوەشی وتووە: عێراق نە لە بڕیاری سیاسی سەروەری هەیە، نە لە پاراستنی خاکەکەی، زۆرینەی حزبەکانی عێراق پاشکۆی وڵاتێکن.
دواجار بەرپرسە باڵاکەی پارتی ئەوەی وتووە، کاتێک کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغد چارەسەر دەبن کە ببنە دوو دراوسێ.
