شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆبێتەوە کە دوێنی شەو بە سەردانێک گەیشتە بەغدا.
شاندەکە پرسی مووچە و گرفتە داراییەکان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق تاوتوێ دەکات.
پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو چاوەڕێیە بەغدا بڕیاری ناردنی مووچە بدات و دواتر 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ ڕەوانە بکات.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلوولەوە لیستی مووچەی هەردوو مانگی 8 و 9ی بۆ بەغدا ناردووە.
