spot_imgspot_img

تورکیا دارەکانی قەزای ئامێدی دەبڕێتەوە

بە تاڵانبردنی داری چیاکان و وێرانکردنی ژینگەی کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەردەوامە، و ئەندامێکی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی هۆشداری دەدات.

کامەران عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە، سوپای تورکیا هەڵمەتێکی فراوانی بڕینەوەی دارستان و پارچە پارچەکردنی دارەکانی کوردستانی لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین، لە سنوری قەزای ئامێدی دەستپێکردووە. دارەکان بە شۆفڵ و حەفارە دەردەهێندرێن و بە ئامێری بڕەڕی پێشکەوتوو پارچە پارچە دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشداوە، تەواوی دارەکان بە تراکتۆری مەدەنی، دەگوازرێنەوە بۆ ناو تورکیا و بەشێکی بۆ سوتەمەنی سودی لێوەردەگیرێت. بەشە زۆرەکەشی بۆ دروستکردنی کورسی و قەنەفە و کەلوپەلی لە تەختە دروستکراوی ناو ماڵ لەلایەن کارگەکانی تورکیاوە بەکاردەبرێن و دواتر ئەم کەلوپەلانە دەنێردرێنەوە ناو بازاڕەکانی کوردستان و بە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێنەوە.

کامەران عوسمان جەختیشدەکاتەوە، پاراستنی سنور و ژینگە و دارستانەکانی کوردستان لە بەرنامە و پرۆگرامی چ حزبێکی کوردستانی دایە؟! لەبەر شەڕە پەڕۆی هەڵبژاردن و دروشمی ڕەنگا و ڕەنگ، کام حزب ئاگای لە وێرانکردنی ژینگەی سەوزی کوردستانە؟!.

تێبینی: ئەم ڤیدیۆیە، کاتی گواستنەوەی دارە تاڵانکراوەکانی ناوچەی زاپە بۆ ناو خاکی تورکیا.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە