قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، یەكێتی تاکە هێزە لەسەر ئاستی عێراق وەك سەرچاوەی كێشە سەیر ناكرێت، بەڵكو وەك ئەو هێزە سەیردەكرێت، كە گرێکوێرەی ئاڵۆزییەکان دەکاتەوە و چارەسەری واقیعبینانە دەخاتەڕوو.
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سكرتاریەتی مام جەلال لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەی لە هەولێر ڕایگەیاند، چ لایەنە عێراقییەکان و چ لایەنە نێودەوڵەتییەکان، یەکێتییەکی بەهێز لە بەغدا وەک دەرفەت دەبینن.
دەشڵێت: یەکێتی تاکە هێزە لەسەر ئاستی عێراق کە هەرگیز وەک سەرچاوەی کێشە سەیر نەکراوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە وەک ئەو هێزە سەیر دەکرێت لە قورسترین ساتەوەختەکاندا گرێکوێرەی ئاڵۆزییەکان دەکاتەوە و چارەسەری واقیعبینانە دەخاتەڕوو.
ئاماژەی بەوەشداوە، هێزێک دەتوانێت نوێنەری متمانەپێکراوی خەڵکی کوردستان بێت، کە لە بەغدا توانا و هێزی پێویستی هەبێت بۆ چارەسەکردنی کێشەکانیان و هاوکات ئەوەندەش جێی متمانەی هاوبەشە عێراقی و نێودەوڵەتییەکانیش بێت، کە بتوانێت بەشدارییەکی کارای هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەموو عێراق.
ردۆتەوە، یەكێتی حیزبی بڕیار و هێزی یەکلاکەرەوەیە لە هەموو عێراق.


