spot_imgspot_img

نێچیرڤان بارزانی: یەك ملیۆن دەنگ دەهێنین

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی، لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی حزبەكەی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر بە پارچە هۆنراوەیەك دەڵێت: پارتی بە ئێوە بەهێز و سەنگە، بۆ ئەمجارەیان یەك ملیۆن دەنگە.

نێچیرڤان بارزانی لە وتارێکیدا داوای لە لایەنگرانی حیزبەکەی کرد، “دەنگی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا بگەیەننە یەک ملیۆن دەنگ” و وتیشی: بە دڵنیاییەوە ئەمجارە پارتی خاوەنی یەک ملیۆن دەنگە.

ڕاشیگەیاند، “ئێمە وا فێرکراوین کوردستانیبوون رێبازمانە و پێکەوەژیانیش پەیامی ئێمەیە، ئێوە ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕن، هەم لە هەڵبژاردندا هەم لە پارتایەتیدا، دڵسۆزی ئامادەبوونتان دیار و بەرچاوە و مایەی سەرفرازی و مایەی دڵخۆشی هەموومانە”.

وتیشی: ڕێکخراوەکانی قوتابیان و لاوان و ئافرەتان، قوتابخانەی زۆر لە سەرکردەکانی ئەمڕۆی کوردستانن؛ ئێوە بە پارتایەتی و کاری دڵسۆزانە بۆ گەل و نیشتمان، ڕێگەتان دروست و بە دڵنیاییەوە ئایندەی ئێوەش گەشە، ئایندەی پارتیش بە دڵسۆزی و پشتیوانی ئێوە گەشە.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەی، “پارتی بۆ داهاتووی خۆی چاوی لەم گەنجانەیە کە داینەمۆی ڕێشەیی بەڕێوەبردنی هەر حزبێکن، هەربۆیە پارتی چاوی لەوەیە لە هەموو هەڵبژاردنەکان و هەموو ئەو قۆناغانەی دێنە پێش بە گڕوتینێکی زیاتر لە جاران پارتەکەی خۆیان سەربخەن و دڵی دۆستان شاد و دڵی ناحەزانیش بێئومێد بکەن”.

دووپاتیشی كردەوە، منیش لە ڕێکخراوی قوتابیان و لاوانەوە دەستم پێکرد و گەیشتنیە ئێرە، دڵنیام ئێوەی ڕێکخراوەکان بەهێز دەبن، ئێوە هێزی تایبەت و نوێی پارتین.

دەربارەی مووچە وتی: مووچە مافە بەخێر پێمان نادرێت، شپرزەكردنی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هەتا بڵێی كارێكی ناشیرينە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە