دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانیان دەستبەسەربڕی(٤) کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر بگرن و دوو بازرگان دەستگیربکەن.
بەپێی بڵاوکراوەکە، شەوی ٢٠٢٥/١٠/١٣ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاسایشی ڕاپەڕین، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبەسەر بڕی(٤) کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری(کریستاڵ) و بڕی(٧٥٠)دەنک حەبی ترامادۆڵ بگرن.
لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ٢٦لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
