spot_imgspot_img

بۆ یەکەمجار سەرۆکی وڵاتێک لە یەکێتی ئەوروپا، زیندانی دەکرێت

سەرۆکێکی فەڕەنسا، خۆی بۆ جێبەجێکردنی سزای ٥ ساڵ زیندانی ئامادە دەکات.

سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا، نیکۆلا سارکۆزی، خۆی ئامادە دەکات بۆ چوونە زیندانی “لا سانتێ” لە پاریس لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بۆ جێبەجێکردنی سزای ٥ ساڵ زیندانیکردن کە بەسەریدا سەپێنراوە لە دۆسیەی دارایی نایاسایی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٧دا.
بەم پێیە، سارکۆزی (٧٠ ساڵ)، کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٢ سەرۆکی فەڕەنسا بووە، دەبێتە یەکەم سەرۆکی پێشووی وڵاتێک لە یەکێتی ئەوروپا کە زیندانی بکرێت دوای ئەوەی بە تاوانی دارایی تاوانبار کرا.

ڕاپۆرتە میدیاییەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە هەڵبژاردنی زیندانی “لا سانتێ” بەهۆی هۆکاری ئەمنییەوە بووە، کە بەشێکی تایبەتی پاراستنیان هەیە تایبەت بە کەسایەتییە گشتییەکان.

ناوچەی گەورەی پاریس تەنها دوو ناوەندی ڕاگرتنی تێدایە کە بەشێکی پاراستنیان هەیە و ئاسایشی سەرۆکی پێشوو دابین دەکەن، ئەوانیش زیندانی “لا سانتێ” لە پاریس و زیندانی “فلۆری -میرۆجی” لە باشووری پایتەخت.

دادگای پاریس لە ٢٥ی ئەیلولی ڕابردوودا بڕیاری زیندانیکردنی ٥ ساڵی بەسەر سارکۆزیدا سەپاند، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو کردەوانەی دراونەتە پاڵی “مەترسییەکی نائاساییان” هەیە دوای ئەوەی سەلمێنرا کە ڕێگەی داوە بە کەسانی نزیکی پەیوەندی بکەن بە سەرۆکی کۆچکردووی لیبیا، موعەمەر قەزافی، بۆ بەدەستهێنانی دارایی نایاسایی بۆ هەڵمەتی سەرۆکایەتییەکەی لە ساڵی ٢٠٠٧دا بە شێوەیەکی نایاسایی.

سەرەڕای تانە لێدان لە بڕیارەکە، دادگا فەرمانی گرتنێکی دواخراوی جێبەجێکردنی دەرکرد، کە ناچاری دەکات بچێتە زیندان لەگەڵ ئەگەری ڕێکخستنی کاروباری تایبەتی خۆی پێش وادەی دیاریکراو.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە