سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشداری لە هەڵبژاردن ئەركێكی شەرعییە و دەبێت كەسی موسڵمان دەنگ بە كەسێك بدات شایستەبێت.
عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەی ڕایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان پێویستمان بە تەباییە و بناغەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان غەش بوو، بۆیە بەشداریمان نەكرد.
ڕاشیگەیاند، داوا دەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێتەوە بۆ ئەوەی متمانە درووست بێت، داوا لە لەلایەنەكان دەكەم پشتگیریمان بكەن.
ئاشكراشی كرد، هەموو موتەفیق بووین لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنەكە دیزایین كراوە، بەڵام دواتر بەس ئێمە ماینەوە و نەچوینە پەرلەمان.
دەشڵێت: هەر کاتێک بزانین پەرلەمان دیزاین دەکرێت، بایکۆتی دەکەین و هەمان هەڵوێستمان دەبێت، لەگەڵ خوا و خەڵکی خۆمان ڕاست دەکەین.
ئاماژەی بەوەشدا، بەڵێنی درۆمان بەكەس نەداوە و وتیشی، “بەشداری لە هەڵبژاردن ئەركێكی شەرعییە و دەبێت كەسی موسڵمان دەنگ بە كەسێك بدات شایستەبێت”.
