spot_imgspot_img

زێڕ دەگاتە 10 هەزار دۆلار؟

سەرۆکی بانکی وەبەرهێنانی جیهانی پێشبینی دەکات، نرخی ئۆنسه‌یه‌كی زێڕ بۆ 10 هەزار دۆلار بەرزبێتەوە و هانی وه‌به‌رهێنه‌رانیش ده‌دات زێڕ بكڕن و پارێزگاری لێبكه‌ن.

جەیمی دیمۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای JPMorgan کە گەورەترین بانکی وەبەرهێنانی جیهانە، پێی وایە کە شتێکی لۆژیكییه‌ بۆ وەبەرهێنەران، کە پارێزگاری له‌زێڕ بكه‌ن و هه‌ڵیبگرن.

جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە کانزا بەنرخەکە دەتوانێت بە ئاسانی نرخەکەی دوو هێندە زیاد بکات و ئاستە ڕیکۆردەکانی ئێستای تێپه‌ڕێنێت.

دیمۆن لە میانی کۆنفرانسی بەهێزترین ژنانی فۆڕچۆن لە واشنتۆن وتی: من کڕیاری زێڕ نیم- بەڵام دەتوانێت بە ئاسانی نرخی ئۆنسه‌یه‌كی بگاتە 5000 دۆلار یان تەنانەت 10 هەزار دۆلار لەم بارودۆخەدا.

وتیشی،” ئەمە یەکێکە لەو چەند جارەی لە ژیانمدا کە پێموایە شتێکی مەنتیقیە کە هەندێک زێڕ لە گه‌نجینه‌ی وه‌به‌رهێنه‌راندا هه‌ڵبگیرێت و پارێزگاری لێبكرێت”.

لەمساڵدا بە بەردەوامی نرخی زێڕ بەرزبۆتەوە و نرخی ئۆنسەیەك گەیشتۆتە 4 هەزار و 253 دۆلار، بەڵام دوابەدوای لێدوانەكانی ترەمپ بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەگەڵ چین تا ڕادەیەك بەرزبوونەوەی نرخەكەی ڕاگرتووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە