بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره ڕِووه‌كێكی مه‌ترسیدار و ژه‌هراوی له قه‌زای حه‌بانییه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار، بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی دانیشتوان، به‌تایبه‌ت ڕووه‌كی داتۆرا، كه له هه‌ره مه‌ترسیداره‌كانه و دانیشتوانیش داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بابه‌ته بدۆزنه‌وه.
ڕووه‌كی داتورا‌ی ژه‌هراوی ڕووبەرێكی فراوانی له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و ناوچه چۆڵكراوه‌كانی شارۆچكەی حه‌بانییه‌ی له پارێزگای ئه‌نبار داپۆشیوه، دانیشتوانیش له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕووه‌كه به‌مدواییانه نیگه‌رانن، به‌تایبه‌ت كه بووه‌ته هۆی ڕوودانی چه‌ندین حاڵه‌تی ژه‌هراویبوون، داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، كار بۆ دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕووه‌كه و مه‌ترسییه‌كانی بكه‌ن.
د. یوسف خه‌لیل- ئه‌كادیمیا ڕایگەیاند، ڕووه‌كی داتورا له‌ناوچه چۆڵكراوه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له حه‌بانییه، پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن، ئێستا ئێمه له وه‌رزی نوێی خوێندنداین و ژماره‌یه‌ك خوێندكار به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ڕووه‌كه ژه‌هراوییه له‌سه‌ر ڕێگه‌یان وازیان له خوێندن هێناوه و هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕووه‌كه‌ش نازانین.
محه‌مه‌د مو‌سا، كە خوێندكارە وتی: من قوتابیم، به‌ڵام به‌هۆی حاڵه‌ته‌كانی ژه‌هراویبوون ناتوانم بچمه خوێندنگە، داوا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كه‌م چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته بكات، چونكه زۆرێك له خوێندكاران به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیانه وازیان له خوێندنگە هێناوه، كه به‌هۆی ئه‌و ڕووه‌كه تووشی مرۆڤ ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی حه‌بانیییه پلانێكی به‌په‌له‌ی بۆ كۆتاییهێنان به ڕووه‌كه ژه‌هراوییه‌كان داڕشتووه، به‌تایبه‌ت ڕووه‌كی داتۆرا، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی سووتاندن و به‌رنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووه‌كه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ و شاره‌وانیدا كردووه.
د. عومه‌ر ئه‌لدلێمی، به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ی حه‌بانییه دەڵێت: ڕووه‌كی داتۆرا له ڕووه‌كه هه‌ره ژه‌هراوییه‌كانه و یه‌كێكه له‌و ڕووه‌كانه‌ی مرۆڤ ده‌ستی له چاندنیدا نییه، ئه‌و ڕووه‌كه له كه‌شوهه‌وای مامناوه‌ند ده‌ڕوێت، هه‌روه‌ها تیمه‌كانی ته‌ندروستی، ژینگه، كشتوكاڵ و ئاسایشی نیشتمانی به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕه‌گه‌وه ده‌ربهێنن و بیانسووتێنن و سوتماكه‌كه‌ی ده‌گوازنه‌وه بۆ زبڵخانه ته‌ندروسته‌كان.
پسپۆڕان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ڕووه‌كی داتۆرا مه‌ترسیدارترین ڕووه‌كی ژه‌هراوییه، كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ هه‌یه و پێكهاته‌كانی ده‌بنه هۆی وڕێنه‌كردن و بێهۆشبوون و ته‌نانه‌ت مردنیش، ئه‌گه‌ر بخورێت.
