ئەپڵ چەند بەرهەمێکی نوێ دەخاتە بازارەوە و دەڵێت” پرۆسێسەری نوێ لە ئامێرەکاندایە کە ٣ هێندە بەهێزترە لە نەوەکانی پێشوو لە ئەرکەکانی زیرەکی دەستکرددا”.
کۆمپانیای “ئەپڵ” بە شێوەیەکی بێدەنگ کۆمەڵێک ئامێری نوێی خستە ڕوو، کە پشت بە بەهێزترین و نوێترین پرۆسێسەری خۆی دەبەستن، ئەویش پرۆسێسەری “ئێم ٥” (M5)ـە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی تەکنیکی “زە ڤێرج” (The Verge)، ئیڤێنتەکە بریتی بوو لە ناساندنی وەشانێکی نوێی “ئایپاد پرۆ” (iPad Pro) و کۆمپیوتەرێکی نوێی “ماکبووک پرۆ” (MacBook Pro).
کۆمپانیاکە بانگەشەی ئەوە دەکات، کە پرۆسێسەرە نوێیەکە توانایەکی باشتر بە ڕێژەی ٣.٥ هێندە لە نەوەکانی پێشوو پێشکەش دەکات لەو ئەرکانەی پەیوەندییان بە زیرەکی دەستکردەوە هەیە. سەرەڕای ئەمەش، “ئەپڵ” ئەم نوێکردنەوەیە وەک پەرەپێدانێک بۆ ئەو ئامێرانە بەکاردەهێنێت کە چەند ساڵێک لەمەوبەر دەرچوون و بە تایبەتی پشت بە پرۆسێسەری “ئێم ١” دەبەستن.
لەگەڵ پرۆسێسەرە نوێیەکەدا، “ئەپڵ” هەندێک تایبەتمەندی ناوخۆیی دیکەی نوێ کردووەتەوە بۆ ئەوەی ئامێرەکان کەمێک بەهێزتر و خێراتر بن لە نەوەکانی پێشوو.
ئایپاد پرۆی نوێ بە توانای پەیوەندیکردنی بەهێزتر
گەورەترین جیاوازی لە ئامێرەکانی “ئایپاد پرۆ”ی نوێدا بریتییە لە بەکارهێنانی چیپەکانی پەیوەندیکردنی نوێ لەلایەن کۆمپانیاکە، چ بۆ تۆڕە ناوخۆییەکان بێت یان تۆڕەکانی ئینتەرنێتی بێ وایەر و بلووتووس، هەروەها ستانداردەکانی “ثرێد” (Thread) بۆ پەیوەندیکردن بە ئامێرەکانی زیرەک.
هەروەها، یادگە (رام)ـی نوێ بەکارهاتووە بۆ ئەوەی بتوانرێت خێرایی خوێندنەوە و نووسینی ڕاستەوخۆ لە ئامێرەکەدا زیاد بکرێت، لەگەڵ خێراترکردنی بارگاوی کردنەوەی “ئایپاد پرۆ”ی نوێ، کە دەگاتە ڕێژەی ٥٠٪ لە تەنها ٣٠ خولەکدا.
لەگەڵ ئاراستەی “ئەپڵ” بۆ ڕەنگە سادەکان، کۆمپانیاکە تەنها دوو ڕەنگی بۆ ئامێرەکە خستووەتە بازاڕەوە: ڕەش یان زیوی، هەروەها دوو قەبارە بەردەستە، یەکێکیان ١١ ئینج و ئەوی دیکەیان ١٣ ئینج.
نرخی “ئایپاد پرۆ”ی نوێ لە ٩٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات بۆ بچووکترین قەبارە و کەمترین ڕووبەری بیرگە. جگە لەوەش، ئامێرەکە بە هەمان شێوازی نوێی زۆر تەنک و شاشەی جیاوازی “ئۆلێد” (OLED)ـی تێدا بەکارهاتووە.
ماکبووک پرۆ بە قەبارەی ١٤ ئینج
کۆمپیوتەری “ماکبووک پرۆ”ش هەمان نوێکردنەوەی “ئایپاد پرۆ”ی بەرکەوت، بە بەکارهێنانی پرۆسێسەرەکانی “ئێم ٥”، بەڵام تەنها لە وەشانی ستانداردی کە بە قەبارەی ١٤ ئینج دێت.
بەپێی بەیاننامەکەی “ئەپڵ”، پرۆسێسەرە نوێیەکە کاری باشترکردن بۆ توانای زیرەکی دەستکرد و ئاستی گرافیک پێشکەش دەکات، جگە لە ئاستێکی بەرزتر و ڕێژەی چوارچێوەکەی (Frame Rate) بکە بەرزکراوەتەوە بە ڕێژەی ٢٠٪.
“ئەپڵ” سنووری زۆرترین ڕووبەری بیرگەی هەڵگرتنی لە ئامێرەکەدا زیاد کردووە بۆ گەیشتن بە ٤ تێرابایت، دوای ئەوەی پێشتر تەنها بۆ وەشانە پڕۆفیشناڵەکانی پرۆسێسەرەکانی کۆمپانیاکە بوو.
جگە لەمانە، ئامێرەکە بە هەمان تایبەتمەندییەکانی نەوەی پێشوو دێت کە پشت بە پرۆسێسەری “ئێم ٤” دەبەستێت، و جیاوازییەکی ئەوتۆی لە نێوانیاندا نییە.
