spot_imgspot_img

کەشوهەوا دەگۆڕێت و ئاسمان دەبێتە نیمچە هەور

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێ شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ يەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە دوای نیوەرۆ ئەگەری دروسبوونی تۆزێکی سووک هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 31 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی

دهۆک: 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 26 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 29 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی

سۆران: 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە