لە حاڵەتێکی دەگمەن دەرکەوتووە ئافرەتێک خاوەنی سێ گورچیلەیە

لە حاڵەتێكی پزیشكیی دەگمەندا، پزیشكان لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران بۆیان دەركەوت ئافرەتێکی تەمەن ٦٥ ساڵ خاوەنی سێ فگورچیلەیە.

شەوی ڕابردوو ئافرەتێکی تەمەن 65 ساڵ بۆ چارەسەر چووە بۆ نەخۆشخانە و بە ڕێکەوت دەرکەوتووە خاوەنی سێ گورچیلەیە.

ئافرەتەکە بۆ چارەسەری ئازاری میزەڵدانی چووە بۆ نەخۆشخانە و دوای گرتنی وێنەی تیشکی دکتۆرەکان بۆیان دەرکەوتووە خاوەنی سێ گورچیلەیە و هەر سێ گورچیلەکەی بە شێوەیەکی ئاسایی ئیشدەکەن.

ئەم حاڵەتە ناوی Supernumerar Kidne ـەو حاڵەتێکی زگماگی دەگمەنە و تەنها 100 حاڵەت لە جیهاندا تۆمارکراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە