نرخی هه‌موو جۆره‌كانی به‌نزین له شاری سلێمانی به‌رزبوه‌وه و هه‌ر لیترێك 50 دیناری چووه سه‌ر.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌نزینخانه‌كانی شاری سلێمانی نرخی لیترێك به‌نزین بۆ هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ی (50) دینار به‌رزبوه‌وه. به‌رله‌وه‌ش نرخی به‌نزین له هه‌ولێر گران بوو.
نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی نۆرماڵ بۆ 950 دینار، محه‌سن بۆ هەزار و 150 دینار، به‌نزینی سوپه‌ر بۆ هەزار و 300 دینار به‌رزبوەته‌وه.
پێشتریش وەزارەتی سامانە سروشتییەکان باسی لە کەمبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆی نەوت کردبوو، کە ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی گل دەدرێتەوە بۆ بەکارهێنانەوەی لەناوخۆدا، بەسێ پێداویستی ناوخۆ ناکات.
