spot_imgspot_img

بڕیارێکی گرنگ بۆ وەرگیراوان لە زانکۆکان

بڕیارێک لەبەرژەوەندی وەرگیراوانی زانکۆکان راگەیەندرا و دەڵێت”پێویست بە دادنووس ناکات”.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بریارێکی لەبەرژەوەندی وەرگیراوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەرکرد.

بەپیی نووسراوی وەزارەتەکە، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ رایکردنی مامەڵەی وەرگیراوانی ئەمساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) سەبارەت بە ئەنجامدانی دەستەبەر (کفالە)، ئاماژە بە یاسایی دادنوسی و نوسراوی وەزارەتی داد، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەسەڵاتی دادنوسی داوە بە بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لە سەرۆکایەتی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بۆ راییکردنی کاروباری خوێندکاران و قوتابیانی وەرگیراو بەبێ گەڕانەوە بۆ فەرمانگە دادییەکان.

دەقی نووسراوەکە:

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە