spot_imgspot_img

بڕینی بەشەخۆراک چووە بواری جێبەجێکردنەوە

لە عێراق بەشەخۆراکی مانگانەی ئەو کەسانە دەبڕدرێت کە موچەکانیان لە ملیۆنێک و 500 هەزار دینارە زیاترە، و  وەزیری بازرگانییش دەڵێت” بڕیارەکە هاوکارە بۆ باشترکردنی کوالێتی ئەو خۆراکانەی دابەشدەکرێن”.
ئەسیر غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق، بە میدیا عێراقییەکانی ڕایگەیاندووە، لە عێراق بەشەخۆراکی مانگانەی کەسانێک دەبڕدرێت، و  بڕیاری ڕاگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە مووچەیان زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار دیناری عێراقییە.
وەزیری بازرگانی عێراق ڕوونیشیکردۆتەوە، دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بەردەوام دەبێت بەسەر ئەو کەسانەی داهاتیان کەمە، ئەمەش مافی خۆیانە و وا دەکات بەشەخۆراک لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە باشتر ببێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، پێشتر ڕاگرتنەکە بۆ ئەوکەسانەبوو کە مووچەکانیان دوو ملیۆن و زیاتربوە بەهۆی گۆڕانکاری لە بەهای دراوی عێراقیی، بەڵام ئێستا جارێکیتر دەگەڕێنینەوە بۆ ملیۆن و نیوەکەی پێشوو.
وەزیری بازرگانی عێراق وتیشی، دەبێت هەندێک مووچەخۆری وەک ئەفسەری باڵا، بازرگان، وەبەرهێنەران و خاوەن کۆمپانیاکان، کە هیچ پاساوێکیان نییە بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراک بەشە خۆراکیان نەمێنێت چونکە بۆ هەژاران دانراوە.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە