spot_imgspot_img

قوباد تاڵەبانی: ڕێککەوتنی مووچە بە هەوڵی سەرۆک بافڵ کرا

قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بۆ ناردنی مووچە بە هەوڵی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کراوە.

قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە میانی هەڵمەتی بانگەشە بۆ لیستی حزبەکەی لە کەسنەزان ڕایگەیاند، یەکێتی بۆ پاراستن و بەهێزکردنەوەی کوردستان لە بەغدایە.

وتیشی: “تێدەگەین کە لە ڕووی سیاسییەوە ناتوانن دانی پێدابنێن، بەڵام هەر هەموو لایەنەکان دەزانن ئەو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەی ئێستا لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە بۆ ناردنی مووچە، دەرەنجامی هەوڵ و گفتوگۆ بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵە لە بەغدا”.

ڕاشیگەیاند، “لایەنە عێراقییەکان بە ئاشكرا باسی دەکەن کە سەرۆک بافڵ ڕێک هەمان ڕێچکەی سەرۆک مام جەلالی گرتووەتەبەر و دەیەوێت کێشەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە چارەسەر بکات”.

قوباد تاڵەبانی وتیشی: “یەکێتی و سەرۆک بافڵ لە سێ ساڵی ڕابردوودا زۆر هەنگاوی گەورەیان ناوە و متمانە و زەمینەی باشیان ڕەخساندووە بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکان، هەربۆیە لەم هەڵبژاردنەدا زۆر گرنگە پێگەی یەکێتی بەهێزتر بکرێت تا بە دەستێکی پڕ و هێزێکی زیاترەوە هەنگاوبنێین بەرەو ڕێککەوتنی کۆتایی”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە