spot_imgspot_img

ترەمپ: لە جەنگی بازرگانیداین لەگەڵ چین

سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت کە وڵاتەکەی لە جەنگێکی بازرگانیدایە لەگەڵ چین.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی ھەڵسەنگاندنی بۆ گرژی بازرگانیی و پێناسە گومرکییەکانی ئەمریکا و چین کرد.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئەگەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شی جین پینگ، سەرۆکی چین کە لە چەند ھەفتەیەکی دیکەدا ئەنجامی دەدات، نەتوانرێت بگەنە ڕێککەوتنێک، ئایا جەنگێکی بازرگانیی درێژخایەن لەگەڵ ئەو وڵاتە دەست پێ دەکات یان نا، ترەمپ ڕایگەیاند: “ئێستا لەو جەنگەداین. خۆ ئەگەر پێناسەی گومرکیمان نەبووایە، ھیچ بەرگرییەکمان نەدەبوو”.

ترەمپ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێناسە گومرگییەکان ئامڕازێکی گرنگن بۆ بەرگریی و ئاسایشی نیشتمانیی، ئەوەیشی خستەڕوو کە حکومەتەکانی پێش خۆی پێویستییان بە بەکارھێنانی پێناسە گومرکییەکان نەبووە.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە پێناسە گومرگییەکان جگە لەوەی ملیاران دۆلار داھات بەدەستدەهێنن، پاراستنی ئاشتیش دەستەبەر دەکەن و، باسی لەوەیش کرد کە پێناسە گومرکییەکان ڕاستەوخۆ بەرپرسن لە کۆتاییھێنانی جەنگەکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە