سنە میوانداری گەورەترین کێبڕکێی قورئانی پیرۆز دەکات

شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان میوانداری گەورەترین کێبڕکێی قورئانی پیرۆز دەکات لەسەرتاسەری ئێراندا کە ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

بڕیارە ڕۆژەی شەممەی داهاتوو، 48ـه‌مین کێبڕکێی سەرتاسەریی قورئانی پیرۆز لەسەر ئاستی ئێران بە بەشداریی 450 بلیمەتی قورئانی کە لە 31 پارێزگای ئێرانەوە بەشدارن، لە شاری سنە دەستپێبکات.

بەشداربووان لە بەشەکانی لەبرکردنی 20ی جوزم، لەبەرکردنی هەمووی قورئان، خوێندنەوەی بە تەرتیل، بانگدان، دوعاخوێندن، هاوبێژی و هاودەنگی لە دوو لقی ژنان و پیاوان کێبڕکێ دەکەن.

لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی ئەم بۆنەیەدا بڕیارە پیشانگایەکی پیشەگەلی دەستی و هونەری بۆ بەرهەمی 100 هونەرمەند لە یانەی کورد لە شاری سنە بەڕێوە بچێت کە ئەویش هەمان ڕۆژ دەستپێدەکات و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە